دوکتۆر ئەکبەر حەیدەری لە لایەن بنکەی نێو نەتەوەیی تەکنۆڵۆژی فەکتۆری وەکوو باشترین لێکۆڵەری نێو نەتەوەیی ساڵی ٢٠٢١ هەڵبژێردرا. ناوبراو پێشووتر ئەندامی بەربژێرانی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی شۆڕای شاری سەقز و یەکێک لە بژاردەکانی پۆستی شارەوانی سەقز بووە. شیاوی ئاماژەیە دوکتۆر ئەکبەر حەیدەری لە توێژەرانی بلیمەتی سەقز، خاوەن دوکتۆریی پلانداڕێژیی شاری، ئەندامی ناوەندی بلیمەتەکانی ئێران و مامۆستای زانکۆی فێردۆسی مەشهەدە و چەندین کتێب و وتاری جۆراوجۆری داوەتە دەرەوە. …