ڕاگەیەندراوی ستافی پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ بەبۆنەی شەهید بوونی ڕۆڵەیەکی قارەمان لە شاری سنە کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە ئاوییەری سنەی خۆشەویست و شەهید بوونی قارەمانی گەل کاک حەمید مورادی و بریندار بوونی هاوڕێیانی تێکۆشەری لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان داخێکی گرانی خستە سەر دڵمان و هەموومانی خەمبار کرد. سەری ڕێز دادەنوێنین بۆ ڕۆحی بەرزی شەهیدی ژینگە کاک حەمید مورادی و هیوای سەلامەتی دووبارە و لەش ساخی بۆ هەموو تێکۆشەرانی ژینگە …