فائیزە مەلەکی تەمەن ۲۲ ساڵ و خەڵکی سنە لەلایەن باوکیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا و گیانی لە دەست دا
????کاتژمێر ٢٢:٣٠ شەوی شەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١)، کچێکی ٢٢ ساڵە بە ناوی فائیزە مەلەکی پاش ڕۆژێک کەوتنی لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانی لە ئەنجامی سووتانی ٨٥٪٪ی جەستەی، گیانی لەدەست دا
???? فائیزە مەلەکی خەڵکی گوندی کورکوڕەی سنەیە، ڕۆژی هەینی لەگەڵ خۆشەویستەکەی چووەتە دەرەوە و پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، باوکی بە ناوی حەبیبوڵڵا بەنزینی پێدا کردووە و ئاگری لە جەستەی بەرداوە
???? بە گوتەی یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی کەوسەر، فائیزە بە ستافی پزیشکیی راگەیاندووە: "باوکی ئاگری تێبەرداوە". بەڵام ئێستا باوکی و بنەماڵەکەی دەیانهەوێ وا پێشان بدەن کە فائیزە خۆی سووتاندووە.
???? پزیشکی دادوەری ڕایگەیاندووە لەبەر ئەوەی دۆسیەکەی سکاڵاکەری نییە، ناکرێ هیچ کارێکی لەگەڵ بکرێ و ڕۆژی یەکشەممە بە بێ هیچ ڕێوشوێنێکی فەرمی و یاسایی، تەرمی فائیزە لە زێدەکەی خۆی واتا گوندی کوڕکوڕە لە پێنج کیلۆمەتریی سنە بە خاک سپێردراوە