سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەک بە ناوی “زانیار عەبدووڵڵاهی" بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زانیار عەبدووڵڵایی لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە نزیکی پاسگایەکی کۆنی سپای پاسداران لە گوندی "جانداران"-ی ناوچەی خەلیفان سەر بە شاری مەهاباد بە هۆی تەقەینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.
زانیار عەبدووڵڵاهی بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی گوزراوەتە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری مەهاباد
▫️"مهاباد۳"