بەڕێوەبەری سەرکەوتوانەی کۆبوونەوەی سەرهێڵ لە لایان مامۆستای فیزیکی مەهابادی بە بەشداری بەربڵاوی مامۆستایان و قوتابیانی وڵات

 

بەڕێوەبەری سەرکەوتوانەی کۆبوونەوەی سەرهێڵ لە لایان مامۆستای فیزیکی مەهابادی بە بەشداری بەربڵاوی مامۆستایان و قوتابیانی وڵات

 

بەڕێوەبەری سەرکەوتوانەی کۆبوونەوەی سەرهێڵ لە لایان مامۆستای فیزیکی مەهابادی بە بەشداری بەربڵاوی مامۆستایان و قوتابیانی وڵات ڕۆژی چوارشەنبە ۱۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۰ بە هاڤکاری ناوەندگەلی توێژینەوەی قوتابیان لە تاران، ئیلام، کرمانشان و قوتابخانەی شەهید بەهەشتی مەهاباد کۆبوونەوە سەرهێڵ بە ناوی «بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە فێرکاری زانست بە شێوازی توێژینەوە» لە بەستەری سکای ڕووم بەڕێوە چوو. ئەم کۆبوونەوە بە خوێندنی قوڕئانی پیرۆز و سوخەنڕانی جێگری بەڕێوەبەری‌گشتی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ئیلام دەستی پێکرد. پاشان د. سولەیمان ڕەسووڵی مامۆستای فیزیکی مەهابادی و باڵوێزی ئەنجومەنی فێرکاری زانستی ئەورووپا Scientix لە ئێران وتارەکەی ئاراستە کرد کە بە پێشوازی لەڕادەبەدەری ئۆگرانی زانست بە تایبەت مامۆستایانی فیزیا، زانست، بیرکاری و قوتابیانی ژیر بەرەو ڕوو بۆوە و پتر لە ۵۰۰ کەس بە تەواوی لە گونجایشتی بەستەری سکای رووم بۆ بەشداری کەلکیان وەرگرت. لە دەستپێکی وتار دا فێرکاری زانست بەشێوازی توێژینەوە IBSE و قازانج و باشییەکانی ئەم شێوازە ناسێندرا و مۆبایلی زیرەک وەک کەرەستەیەکی بەسوود بۆ شێوازی IBSE هاتە بەر باس. لە درێژەی بابەتەکە نەرم ئامێری FizziQ کە لە لایان ناوەندی لاماپ لە وڵاتی فەڕەنسا بەرهەم هاتووە بە بەشداربووان ناسێندرا کە بە باشی زۆر یەک لە حاجەتەکانی هەڵسەنگێنی چەندێتی لە تاقیکاریەکانی کردەیی زانست جێبەجێ دەکات. چەندێتی جیاواز وەک دەنگ، ڕەنگ، خێرایی، شتاو و.... بە سانایی دەتوانێ بە نەرم ئامێری FizziQ پەێمانەکرێ و بپێوێندرێ. هەروەها داهێنەری و هینانی‌شتی‌نوێ‌‏ لە لایان قوتابیان بەو نەرئامێرە بەهێزتر دەبێ و زۆر بۆ ئەوان سەرنج ڕاکێش و بەپیتە و کارامەیان دەکات.

 

لە کۆتایی دا پرسیارێکی زانستی لە لایان د.سولەیمان ڕەسووڵی باس کرا که باشترین وەڵامەکان بە پێی تیرو پشک خەڵات دەکرێن. پاش وتارەکە پرسیار و پێشنیارگەلی بەشداربووان وڵام درایەوە و باس کرا.

 

شایانی ئاماژەیە ئەم کۆبوونەوە بە بۆنەی حەوتووی نەتەوەیی تاقیکاری کردەیی و لە درێژەی زۆر کۆبوونەوەی هاوشێوە بەڕێوەچوو کە سەرنجی زۆرترین بەشداربووی بۆلای خۆی راکێشا و پێشوازییەکی بێ وێنەی لەم کۆبوونەوە کرا. هەروەها هاڤکاری ناوەندگەلی توێژینەوەی قوتابیانی پارێزگاکانی کرماشان، تاران و بەتایبەت ئیلام لە شارەکانی ئابدانان، دەڕڕە شار، دەڕڕە شار، ئیلام، چوار و ناوەندی تیزهووشانی ئیلام و قوتابخانەی شەهید بەهەشتی مەهاباد بەڕێوەچوو کە بۆ بردنەسەری ئاستی زانیاری و کارامەیی مامۆستایانی وڵات زۆر شوێندانەر و بەسوودە.

 

//

ثبت

پیغام شما با موفقیت ارسال شد.