کچێکی 13 ساڵی خەڵکی مهاباد لە هەولێر بزر دەبێت
مەهاباد۳ بە پی راپۆرتی رووداو :
لە هەولێر کچێکی 13 ساڵانی خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان وندەبێت، کەسوکارەکەشی بەدوایدا دەگەڕێن و هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە.
لوقمان مەعروفی، باوکی کچەکە :
کچەکەم ناوی دونیا مەعروفییە و تەمەنی 13 ساڵە، لە کاژێر 05:00ـی دوێنێ ئێوارەوە 10-2-2022 بزربووە و نازانین بۆ کوێ رۆیشتووە، کچەکە قەمسەڵەیەکی سوور و پانتۆڵێکی رەساسی لەبەردایە."
باوکی دونیا ئاماژەی بەوەش دا :
کچەکەی لەڕووی دەروونی و مێشکییەوە کێشەی تەندروستیی هەیە، بۆیە داوا دەکەن هەر کەسێک بینیویەتی زانیاریی بداتە پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان، چونکە ئەوان پۆلیس و ئاسایشیان لە بزربوونی کچەکەیان ئاگادارکردووەتەوە.
لوقمان مەعروفی گوتیشی
"چەند رۆژێکە لە شاری مهابادەوە هاتووینە هەولێر، بە مەبەستی چارەسەری بۆ هاوژینەکەم کە نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە و کەمدەرامەتین و توانای چارەسەریمان نییە، هاتووین بەڵکو لێرە بتوانین هاوکاریی بکرێین و هاوژینەکەم چارەسەر وەربگرێت.
پێگەی هەواڵنێری مەهاباد۳ //