رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار کەس سەردانی ئەشکەوتی سەهۆڵان دەکەن
رووداو - مەهاباد۳ :
ئەشکەوتی سەهۆڵان لە 42 کیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی شاری مهاباد و لەسەر رێگەی بۆکان هەڵکەوتووە. شوێنەواری سەتەی سێیەمی پێش زایینی لێ دۆزراوەتەوە. پێشتر لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا بە کونە کۆتر بەنێوبانگ بوو.
سەهۆڵان لە ئاستی ئێراندا دوای ئەشکەوتی عەلیسەدری هەمەدان، دووەم ئەشکەوتی ئاویی گەورەیە. لە نەورۆزی ئەمساڵدا رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار کەس سەردانی سەهۆڵانیان کردووە. بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێل 10 هەزار تمەن و چوونە نێو ئەشکەوتیش 25 هەزار تمەن لە هەر گەشتیارێک وەردەگیرێت. بەشی کەمی ئەو داهاتە لە گەشەپێدانی خۆی ئەشکەوتەکە خەرجدەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری نێوخۆیی ئەشکەوتی سەهۆلان باس لەوە دەکات، "ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روویان لە ئەشکەوتەکە کردووە، بەڵام ئێمە ئامادەییمان نەبووە و نەمانزانیوە هێندە گەشتیار روودەکەنه شوێنەکە و ئەوەی لەبەردەستماندایە زۆر کەمە
روزانه بیش از ۲هزار نفر از غار سهولان مهاباد بازدید میکنند
▫️پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳ // انتهای پیام