ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی چۆن دیاریکرا؟
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳:
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی دەکەوێتە ۲ی ڕەشەمەی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرانبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە.
ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.
هەر لەبەر ئەوەش ڕیکخراوی یونسکو ڕۆژی ۲۱ی شوباتی بەرانبەر بە ۲ی ڕەشەمەی وەک ڕۆژی زمانی دایکی ناودێر کرد
شایانی وتنە کە خۆپیشاندانێک کە لە لایەن خوێندکارانی بەنگالی ڕەگەز لە بەنگلادش، کە بە مەبەستی بە فەرمی کردنی زمانی نەتەوەیییان ساز کرابوو، کەوتە بەر هێرشی سپا و پۆلیس و بەتوندی پەلاماری خۆپیشاندەران درا.
وەک لە سەرەتاشدا ئیشارەی پێکرا بەنگلادیش لەو سەردەمدا بەشێک لە پاکستان بوو کە پاشان بە سەرۆکایەتی شێخ موجیب ئەلرەحمان سەربەخۆیی وەرگرت و دەوڵەتی نەتەوەییی خۆی ڕاگەیاند.
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳ ئەم ڕۆژە بە گرێنگ دەزانیت و داوا لەهەموو دایک و باوکان دەکات بۆ زیندو مانەوەی زمانی کوردی ئەمە لەبەر چاو بگیرێن کە دەڵێت « بۆ ئەوەی نەتوێمەوە بە کوردی ئەدوێمەوە »
پیرۆزە بێت ۲ی رەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳ // انتهای پیام