بەکارهێنانی ناوی نەشیاوی " عهنکاوه " بۆ پەردی سابڵاغ و مەیدانی طبیعت
بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ:
ماوەیەکە ڕێژەیەکی بەرچاو لە لاوەکان پردی تازە دروستکراوی شاری مەهاباد واتا پردی سەر بە تاجی سەدی مەهاباد بە ناوی نەشیاوی " عنکاوه " ناو دەبەن
عهنکاوه شارۆچکەیەکی مەسیحی سەر بە شاری هەولێرە کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە فرۆشیارانی مەی لەوە ژیان دەکەن و سەرقاڵی ئەم جۆرە کارانەن
شاری مەهاباد و دانیشتوانی ئەم شارە لەسەرانسەری کوردستان و ئێران دا نموونەی پاکی ، جوانی و ئەدەب بوونە و ئێستا بە بەکارهێنانی ناوێکی ئاوا نەشیاو خەریکی خەیانەت بە جوانیەکانی مەهاباد دەکەن بە تایبەت ئەم پردە کە جێگای خۆشی و کات بەسەربردنی خێزان و گەنجەکانە
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم پردە بە ناوی سابڵاغ و گۆڕەپانەکەی بە ناوی طبیعت ناونراوە
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳