ئێوارانی پێنجشەممە مەهاباد ؛ مۆدێرنیتە یان دواکەوتوویی ؟
کامیار حوسێنی پوور - مەهابادسێ :
هەموومان بۆ یەک جاریش بوبێت لە ئێوارانی پێنجشەممە ڕێگامان کەوتووتە چوارچرا و شەقامە سەرەکیەکانی شار کە بەجۆرێکی بەرچاو قەرەباڵغ دەبێت
پیاسەکردن ، کات بەسەربردن و خۆشی کچ و کوڕە گەنجەکان ئێوارانی پێنجشەممە نیشان دەری زیندووی نەتەوە و شارەکەمانە و جێگای دڵخۆشی حەموومانە . بەلام ئەو جوانیە تەنیا لەدەرەوەیە و کاتێک بە وردی سەیری دەکەیت حەموو شتێک بە شێوازێکی دیکەیە!
جلوبەرگێکی ناحەز و هەڵگیراو لە وڵاتانی ئەوروپایی ، قسەی نەشیاو و ناحەز ، هەڵسوکەوتێکی دوور لە ئەخلاق و سەیروسەمەر و شەڕ و دەستەویەخە بوون دیاری ئێوارانی پێنجشەممە لە شاری مەهابادە
مەهاباد لە ناوچەی موکریان ، کوردستان و حەموو ئێران ناسنامەی ئێمەیە . چۆن دەبێت ڕێگە بدەین ناوی مەهاباد کە دەیان ساڵە بە شاری فەرهەنگ و ئەدەب ناوبانگی دەرکردووە بەم شێوازە ناحەزە خرا بێت ؟ گەشتیارەکان کاتێک شەڕ و قسەی نەشیاو هەندێک لە کوڕەکان بە ژنان دەبینن چە بیرک دەکەنەوە ؟ کاتێک هیچ لاوێک بە جلوبەرگی ڕەسەن نابینن چە بیرک دەکەنەوە ؟ ئایا دەڵێن مەهاباد شارێکی مۆدێرنە یان دەلێن دواکەوتوویە کە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی لە بیرکردووە ؟
هەلبەت لەو ڕاستییە چاوپۆشی ناکرێت کە شارەوانی ، نوینەر و بەرپرسانی مەهاباد لە دابین نەکردنی شوێنی کات بەسەربردن بۆ لاوەکان تاوانبارە . نەبوونی سینەما ، پارکە گەشتیارییەکان " شهربازی " و هەزاران شوێنی تری کات بەسەربردن کە لاوەکانی ئەم شارە بە نادادپەروەرترین شێوە لێیان بێبەشن.
بەڵام پێش هەموو شتێک وەک شارومەندێک بەرپرسیارین لە پاراستنی ناوبانگی شارەکەمان . خۆبەدوورگرتن لە شەڕ ، پۆشینی جلوبەرگی کوردی و پاراستنی زمان لەقسەی ناحەز گوتن بە ژنان و کچان سەرەکی ترین ئەرکی سەرشانی هەموومانە .
لەیادی مەکەن پێکهوه بههێزترین ...
کامیار حوسێنی پوور - پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ