زۆربوونی فرۆشیار و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان // گیانی گەنجەکانی مەهاباد لەمەترسی دایە !
کامیار حوسێنی پوور - مەهابادسێ :
لەم ڕۆژانەدا مەحاڵە بەناو شار دا بڕۆن و لەسەر شەقامەکان چەند موعتادیک نەبینن . دیمەنێکی ناحەز کە دەتوانیت زیانی گەورە به شارەکەمان بگەیەنێت.لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە چەند زیانی زیادبوونی موعتادەکان دەکەم
لەیەکەم باس دا دەبێت ئاماژە بە ئەوی بکەم کە زۆربوونی موعتادەکان دیمەنێکی زۆر ناحەز دەدات بە شارەکەمان . ڕووخسارێکی ناشیرین کە لەگەڵ شارێکی وەک مەهاباد ناگونجێت
بابەتی دووەم ؛ دروستکردنی نائەمنی بۆ منداڵان و ئافرەتان و زۆربوونی دزی لە شار دایە . بۆ نموونە ئێوارانی پارکی سەید قوتب ، پارکی دانشجو و لە پردی بەردەڕەشان تا پردی یەرغو دەیان فرۆشیار و موعتاد دەبینرێن کە جێگای مەترسیە . هەروەها دەیان شارومەند لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سەبارەت به زیادبوونی دزەکان ناڕەزایەتی یان دەربڕیوە
بابەتی سێیەم ؛ زۆربوونی موعتادەکان و فرۆشیاران بۆتە هۆی دەستگەیشتنی ئاسانی گەنجەکان بە ماددە هۆشبەرەکان . کاتێک فرۆشیاران بە ئازادی لەسەر شەقامەکان خەریکی کڕین و فرۆشتنن گەنجەکانیش بە ئاسانی دەتوانن لێیان بکڕن و بۆ هەمیشە گیرۆدەیان بن
ئەگەرچی زیادبوونی ڕێژەی موعتادەکان و فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان هەزاران زیانی دیکەی بۆ ئێمە هەیە بەڵام ئەم سێ بابەتە لەهەموویان گرینگترن و دەبێت هەموو ناوەندە پیوەندی دارەکان و ئەمنیەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە تێبکۆشن و هەروەها بنەماڵەکان منداڵەانی خۆیان سەبارەت بە مەترسی ماددە هۆشبەرەکان ئاگادار بکەنەوە
با بەخۆمان و گەنجەکان بڵێین: لە ڕۆژی یەکەمدا هەموو موعتادەکان پێیان وابوو کە جیاوازن و هەرگیز بە جارێک تاقی کردنهوه نابن بە موعتاد ...
کامیار حوسێنی پوور - پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ