تەمەنی جگەرەکێشان گەیشتە قوتابیانی پۆلی سێیەم ! زیانە درێژخایەنەکانی چین و چۆن دەتوانین ڕێگری لێ بکەین ؟
کامیار حوسێنی پوور- پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ:
بە پێی دوایین ئامارەکانی ئێران تەمەنی جگەرەکێشان گەیشتووەتە قوتابیانی پۆلی سێیەم واتا ئێستا منداڵانی تەمەن هەشت ساڵانە جگەرە دەکێشن !
لاوەکان لە تەمەنی بەرەو باڵغ بوون زۆر هەستیارن و بەشێوەیەک بیردەکەنەوە کە دەبێت هەموو شتێک بەتایبەت جگەرە تاقی بکەنەوە کە ئەگەر بنەماڵەکان بەرامبەری نەبنەوە منداڵان بە تێپەڕبوونی کات گیرۆدە دەبن
ئەگەرچی لەوانەیە گیرۆدە بوونی منداڵان بە جگەرەکێشان بۆ هەندێک بنەماڵە جێگای مەترسی نەبێت. بەلام جێگای ئاماژەیە بە تێپەڕبوونی تەمەنی منداڵەکان پێویستی یان بە نیکۆتین زیاتر و دوای تێر نەبوون لە جگەرە ڕوو دەکەنە مادە هۆشبەرەکان
بنەماڵەکان بۆ پیشگیری لەیەکەم هەنگاو دا دەبێ بە هیچ شێوەیەک لەناو ماڵ و لەبەر چاوی مناڵەکان جگەرە نەکێشن و بە شێوەیەکی هەڵسوکەوت بکەن کە لە بۆنی جگەرە بیزارن تا منداڵ هەست نەکات جگەرە کێشان کارێکی ئاساییە
لە هەنگاوی دووهەم نابێ بە منداڵەکان بڵێن کە زیانەکانی جگەرە کێشان بە درێژخایەن چییە چۆن توێژینەکان نیشان دەدات منداڵەکان هیچ بیرکردنەوەیان سەبارەت بە داهاتوو نییە و بۆیان گرینگ نابێت جگەرە لە تەمەنی پیری دا دەبێتە هۆی شێرپەنجە
کەواتە دەبێ لە زیانەکانی ئەمڕۆی جگەرە ئاگاداریان بکەینەوە کە بریتین له : زەرد بوونی ددانەکان ، ڕەش بوونی زمان ، ڕوخسار و لێو ، بۆنی ناخۆش لە زار و لەش و دوور بوونەوەی هاوڕێیان و...
جگەرەکێشان بەتایبەتی لە منداڵاندا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە سیستەمی بەرگری لەش و دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و چەندین جۆری شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی قوڕگ، گەدە و میزڵدان و ههزار نەخۆشی و زیان کە لە باس کردن نایەت
بەداخەوە کێشانی جگەرە و جگەرە ئەلیکترۆنی کان لەناو لاوەکان زۆر ئاسایی بووە کە هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی بنەماڵەکانە ...
کامیار حوسێنی پوور- پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ