پشتگیری نەکردن لە کۆنسێرتی هاوزمانەکان لە مەهاباد

 پشتگیری نەکردن لە کۆنسێرتی هاوزمانەکان لە مەهاباد

 

 کیشەیەکی سەرەکی کە لەساڵانی رابردوو جێگای سەرنج بووە پشتگیری نەکردنی هاوشاریانی مەهابادی لە کۆنسێرتەکانی ناوخۆییە 

 

 هونەرمەندان بەشێکی گرینگ و بەرچاو لە کۆمەڵگاکەمانن و پشتیوانی لە بەرهەم و کۆنسێرتەکانیان دەبێت هۆی ڕازاندنەوە فەرهەنگی کۆمەڵگاکەمان 

 

 پاڵپشتی لە هونەرمەندانی ناوخۆ نابێت وەک لوتف بەڵکوو وەک ئەرکێک دەبێ چاو لێ بکردرێت و هونەرمەندان نابێ لەبەر کیشەی پشتگیری نەکردن لە بەردەوام بوون نائومێد ببن 

 

 لەماوەی ساڵانی رابردوو کۆنسێرتی کوردی لە شاری مەهاباد زۆر بە کەمی بەڕێوە چووە و یا لەبەر بەفرۆش نەچوونی بلیتی کۆنسێرتەکان هەڵوەشاوەنتەوە 

 

 بۆ نموونە پێشتر کۆنسێرتی کاک حوسێن سەفامەنش هەر لەبەر نەبوونی پاڵپشتی لە مەهاباد هەڵوەشانەوە .هەروەها کۆنسێرتی نامۆ بڕیارە لە ٨ ڕێبەندان بەڕیوە بچی و هیوادارین هاوشاریان بە ڕادەی پێویست پالپشتی ئەو کۆنسێرتە بکەن 

 

پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ// کامیار حوسێنی پوور 

ثبت

پیغام شما با موفقیت ارسال شد.