دەستپێکی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری || هاوکات دەبێ چ شتێک لە یادمان بێت؟
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ڕێورەسمەکانی نەورۆزی کوردەواری پێویستە گرینگی بە چەند خاڵێک بدەین و ڕەچاویان بکەین بۆ ئەوەی وەک هەمیشە ناوبانگی ڕەسەنایەتی کلتوور و فەرهەنگی کوردستان بپارێزن.
خاڵی یەکەم:
پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەواری بۆ نیشاندانی جوانی و کلتووری پڕ شکۆی گەلەکەمان
خاڵی دووەم:
بە پاراستنی ژینگە جیلوەی جوانی بە سرووشت ببەخشین و خۆ بپارێزن لە: فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لە داوێنی سرووشت، بڕینی دار و نەمام، ڕاگرتنی ماشێن لە زەوی کشتوکاڵ و هێنانی تۆقتۆقە و تەقەمەنی، له یادی نەکەین پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە
خاڵی سێیەم:
بە ڕەچاوکردنی مافی هاوشاری بوون؛ وەک پابەند بوون بە یاساکان لە کاتی هاتوچۆدا و ڕێزگرتن لە خێزانەکان و بە هوشیاری تەواو بەشداری لە ڕێوڕەسمەکان دەکەین
خاڵی چوارەم:
هەندێک لە هاوشاریان خۆبەخشانە وەک چاوەدێر ڕێنوێنی هاووڵاتییان دەکەن، تکایە با هەموومان هاوکاریان بکەین
بە يەکەوە هەموومان هەوڵ دەدەین شکۆی هەزاران ساڵەی نەورۆزی کوردەواری بپارێزن و ببین بە هێمایەک بۆ هەموو ڕێورەسمەکانی نەورۆز
خبرگزاری مهاباد۳// امیر حسینی پور