پیاوێک دوای ئەوەی کچە مامەکەی شووی پێنەکرد کوشتی
ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان دوای ئەوەی حازر نەبوو شوو بە ئامۆزاکەی خۆی بکات، لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی [ ئ - گ ] لەلایەن کوڕەمامەکەی خۆیەوە کوژرا.
دوای ئەوەی ئارەزوو حازر نەبووە شووی پێ بکات بە ئۆتۆمبێل خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا کێشاوە. لەو ڕووداوەدا ئارەزوو دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و خۆشکێکیشی چووەتە کۆما و ئێستا لەژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکیدایە.
“بکوژەکە دوای ئەوەی کە ئۆتۆمبێلی ئارەزوو و خۆشکەکەی هەڵدێراوە، تەرمی ئارەزووی هێناوەتە دەرەوە و سێ گولەیشی لە سەری داوە”
ئەمیر دوای کوشتنی ئارەزوو هەڵاتووە
//