وردەکاریی کوژرانی دوو منداڵی پیرانشاری ڕوون کرایەوە
دوکتۆر پەیمان حەسەنپوور، سەرۆکی پزیشکی دادوەری پیرانشار، لە وتوێژ لەگەڵ پەیامنێری پیرانشار ڕووداو سەبارەت بە وردەکارییەکانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ بەداخەوە ڕووداوەکەی دوێنێ ڕۆژێکی تاڵی بۆ پیرانشار و خەڵکی شارەکە دیاری کرد و لە دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ڕووداوەکە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنشەمە ڕوویداوە کە کوژراوەکان کچێکی تەمەن ٦ ساڵە و کوڕێکی تەمەن ٧ مانگەن کە بەهۆی خستنەخوارەوەی نوێنوبان لە لایەن دایکیانەوە بە سەرسەریاندا کە وێدەچێ پێشینەی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی هەبووە خنکێندراون.
دوکتۆر حەسەنپوور ئەوەشی خستەڕوو کە دایکی ئەو دوو منداڵە دوای کوشتنی دوو منداڵەکەی هەوڵی خۆ کوشتنی داوە کە خۆشبەختانە ڕزگار کراوە و ئێستا لە بەندیخانەدایە.
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە وردەکاریی ڕووداوەکە و پرۆسەی یاسایی، تەرمی قوربانیان پاش توێکاریی بەخاک دەسپێردرێت.
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳