پشتکردن له زمان ، کولتوور و فەرهەنگی کوردی لە توڕە کۆمەلایەتی کان . خیانەت لە بەرامبەر لایک و فۆڵۆو
کامیار حوسێنی پوور - پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ:
دیاردەیەکی سەیر و سەمەرە کە ئەم ڕۆژانە لە توڕە کۆمەلایەتی کان بە فرەوانی دەکەوێتە بەرچاو بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک واتا " تولید محتوا " بە زمانی فارسیە
بۆ نموونە دیتراوە ساڵۆنێکی جوانکاری یا کافەیەکی مەهاباد بە زمانی فارسی خەریکی ڕێکلام بۆ کاری خۆیانن ! ئەوە دە حالێکدایە هیچ فارس زمانێک بڕیار نییە لەبەر قاوەیە یا ساڵۆنی جوانکاری ئەو خاتوونە بێتە مەهاباد .
هەلبەت ئەوە تەنيا دوکان دارەکان نین . بلۆگەر کانیش بە زمانی فارسی خەریکی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆن و زۆربەی ئەوانەی بە کوردیش قسە دەکەن کوردێکی ناڕەسەنە کە وشەکانی فارسەیە .
ئەگەریش داوایان لێ دەکەی کە به کوردی بنووسن ، به کوردی بیر بکهنەوە ، بە کوردی ڤیدیۆ دروست بکەن و بەرهەمەکانیان با بە کوردی بێت لە وڵام دا تووڕە دەبن و دەڵێن : جا خۆ کوردبوون بەو شتانە نییە ! ئی کورد بوون چوونە و بە چییە ؟!
ئەمڕۆ لە هەر بنەماڵەیەک بلۆگەرێک هەڵکەوتووە و ئەمە هیچ جێگای ڕەخنە نییە . بەلام ئەوانەش دەبێت ئەوی بزانن لەپێناو قازانجی خۆیان نابێ زیان بە فەرهەنگ ، کولتوور و زمانی کوردی بگەیەنن
بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی نەگونجاو لەگەڵ کولتوری کوردی ، بەکارهێنانی گۆرانی کوردی کان بۆ پێکەنین ، لاواز و هەژار نیشاندانی کورد ، قسەکردن به زمانێکی نەناسراو کە تێکەڵاوێکە لە کوردی و فارسی و سەرجەم ئەو کارانەی کە کەسێک پێویستی بە سەرنج و لایک و فۆڵۆو بێت ئەنجامی دەدات کارێکی نەشیاو و ناحەزە و لەیادی خەڵک ناچێت
با هەموومان یەکڕا بە کوردی بدوێین ، بە کوردی بخوێنینەوە و بە کوردی بنووسین ...
کامیار حوسێنی پوور - پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ