پێداچوونەوەیەک لەسەر ئەو لاپەڕانەی بە زمانی کوردی چاڵاکی دەکەن // دەوڵەمەند کردنی زمانی کوردی یا لەناو بردنی ئەدەب و ڕەسەنایەتی ؟
کامیار حوسێنی پوور - پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ:
پاراستنی زمانی دایکی لەکاتی خۆیدا گرینگ تر لە نان و ئاوە و لە کۆبوونەوەی هەموو بنەماڵەیەک تا لەسەر شەقامەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو بنەمایە گرینگە دەبێ لەبەر چاو و لەسەر زمان بێت
مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی واتا خۆی نابێ هێڵە سوورەکانی کۆمەڵگا تێبپەڕێنی و گاڵتە بە زمان ، فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی بکات کە نەتەنیا هیچ خزمەتێک بە گەل نییە بەلکوو بەشێک لە جۆرەکانی خەیانەتە
بۆ نموونە چەند لاپەڕەیەکی ئینستاگرام لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستیان بە چالاکی کردووە کە بە بڵاوکردنەوەی ڕستەی ناحەز و نەشیاو خەریکی بەرهەمهێنانی ئەو بیروڕایەن کە گەلی کورد کەسانێکی زمان پیسن و قسەی نەشیاو و ناحەز لەناویان ئاساییە .
هەلبەت ئەو بیروباوەڕە بە شێوەیەکی نەرم خەریکە سەر دەگەڕێ ! هەر وەک حەوتەی پێشوو یەکێک لە بلۆگەرە بەناوبانگە فارسەکان ڤیدیۆیەکی بەناوی " صحبت کردن تو جمع کوردا " بڵاوکردۆتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر نائینسانی کورد وەک کەسانی زمان شڕ ، تریاک فرۆش و بکوژ نیشان دەدات
هەموومان سەبارەت بە هەر شتێک کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایک و فۆڵۆی دەکەین بەرپرسیارێن و دەبێت لە ئاستی ئەم بابەتانە زیرەکانە هەلسوکەوت بکەین .
زمانی کوردی کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوەکەمان و ناسنامەی ئێمەیە ؛ با بە پاراستنی زمانی کوردی ئەرکی سەرشانی خۆمان بەجێ بگەیەنین
✍️کامیار حوسێنی پوور - پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ