خۆکوژی چوار گەنجی پیرانشاری لە یەک ڕۆژدا ! زەنگی مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن لە پارێزگا کوردەکان
کامیار حوسێنی پوور :
بە پێی دوایین ئاماری گەیشتوو بە مەهابادسێ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندین گەنج لە شارەکانی موکریان بەتایبەت پیرانشار و مەهاباد خۆکوژیان کردووە کە زۆرترین یان خۆکوژی چوار کەس لە شاری پیرانشار و لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دایە
بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت شارێکی وەک پیرانشار کە شارێکی چکۆلەیە بۆ کومەڵگای کوردی ڕووداوێکی مەتەرسیدارە . ئەگەرچی باس لەو کارەساتە کاری رۆژنامەنووسان نییە و پسپۆڕانی بواری دەروونناسی دەبێت باسی لێبکەن بەلام ئایا کۆمەڵگا کاریگەری لەسەر سازبوونی هەستی خۆکوژی هەیە ؟
سەرچاوەکان دەڵێن : کێشە ئابوورییەکان ، نەخۆشییە دەروونییەکان ، کیشەی کەلتوری و فشارە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتن لە ئێرانن . هەر وەک دیارە کۆمەڵگا ڕۆڵێکی گرینگی لەو بوارەدا هەیە
نەخوێندەواری ، کیشەی ئابووری و بێکاری ، گەشە نکردنی شار و بیرۆکەیەی دواکەوتوی دانیشتووانی شارێک دەتوانێت یەکێک لە هۆکارەکانی خۆکوژی بێت . بۆ نموونە کۆمەڵگایەکی بە بیرۆکەی کۆن لەگەل سەردان کردنی دەروونناس بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی دەروونیەکان نائاشنایە
یا بۆ نموونە شارێکی دواکەوتوو لەبوواری ئابووری و ڕووبەری کۆنی شارەکە ، نەبوونی هەستی گەرم لەناو هاوشاریان و کۆنەپەرستی لەو هۆکارانەن کە دەبێتە هۆی دڵ مردوویی گەنجەکان و سازبوونی بیرۆکەی خۆکوژی
لەڕاستیدا گەشەکردنی شار ، پێشکەوتن لە بواری خوێندن ، کەشی زیندوو و گەرم بوونی خەڵک و گەشەی ئابووری شار کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر گۆڕینی بارودۆخ و کەمبوونی ئەو دیاردەیە
ئەگەرچی لەوانەیە دەروونناسەکان ئەوە وەک کیشەیەکی تاکەکەسی ببینن و وەک کیشەیەکی کۆمەڵایەتی پێناسەی نەکەن بەلام بێگومان ئەوە پیوەندی ڕاستەوخۆی بە کۆمەڵگاوە هەیە و دەبێت زانستی خەڵک بەتایبەت گەنجەکان سەبارەت بە خۆکوژی بەرز بێتەوە
کامیار حوسێنی پوور - پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ