مامۆستا فەتاح ئەمیری ڕۆماننوسی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١۴٠٣ی هەتاوی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە تەرمی ئەم خوالێخۆشبووە سبەی لە گۆڕستانی بۆکان بە ئامادەبوونی جەماوەری لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا حەقیقی بە خاک بسپێردرێ.
فەتاح ئەمیری ساڵی ۱۳۲۵ ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر(روستای منوچهر) لە محاڵی ئاختاچی لەدایک بووە. ڕۆمانەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندەخەو"، "گێژەڵووکە" و "خەم و خەیاڵ"ی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە. لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بۆتهوە. خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.
امیر حسینی پور- خبرگزاری مهاباد۳