پێگەی هەواڵی مەهابادسێ خۆی بە هاودەرد و هاوخەمی بەندەرعباس دەزانێت
ڕوداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی بەندەری ڕەجایی بەندەرعباس هەموومانی خەمبار کرد . سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو بنەماڵانە دەکەین کە ڕۆڵە خۆشەویستەکانیان گیانی لە دەست داوە و لە پەروەردگاری مەزن هێوای سەبووری و ئارامیان بۆ دەخوازین
هەروەها هاوخەمی و هاودەردی خۆمان بۆ بریندارەکانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە دەردەبڕین و هیوای سەلامەتی و لەش ساغی یان بۆ دەخوازین
هیوادارین کرێکارەکان ، شۆفێری بارهەڵگرەکان ، کاربەدەستانی و هەموو هاوزمانەکانی کوردمان کە لەو شوێنە بوونە گرفت و کێشەکانیان چارەسەر بێت و بە زۆترین کات بە گەڕانەوە بنەماڵەیان و ئێمە شاد بکەن.
ستافی پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ
٧ی بانەمەڕ