ڕاگەیەندراوی ستافی پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ بەبۆنەی ١٧ی گەڵاوێژ ڕۆژی هەواڵنێر
- ڕۆژی هەواڵنێر ، ڕۆژی ئەو کەسانەی پێیان ناوەتە ڕێگای حەقیقەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بوێرانە بەرامبەری ناڕاستییهکان وەستاون و هەوڵ دەدەن هۆشیارانە هومێد و هیوا بە کۆمەڵگا ببەخشن . ڕۆژی ئەو کەسانەی کە لە مەرگ ناترسن بەڵکوو ترسیان لە پێشێل بوونی مافی هاوشارییەکانیانە
- خۆشحاڵین ئێمەش وەک دڵۆپێک لە پڕکردنەوەی ئەم دەریای شەڕەفە دا بەشدار بووین و سەختی و ناهەموارەی ئەو ڕێگایە نەبوو بە هۆی ئەوەی لە چاڵاکی کردن مان دڵ سارد ببینەوە
- لێرەوه ١٧ی گەلاوێژ ڕۆژی هەواڵنێر بە هاوکارانی خۆشەویست مان و هەروەها سەرجەم ئەو هاوشاریانەی کە بە ناردنی پەیام خەمخۆرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شار یارمەتی ئێمەیان داوە پیرۆزبایی دەڵێن .
- تا ئێمە بمینین ، دەنگی ئێوە زوڵاڵە ...
ستافی پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤
مەهاباد