دوای نەورۆز خوێندن ئاسایی دەبێتەوە
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری مەھاباد۳ :
جێگری وەزیری پەروەردەی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند ، دوای تەواوبوونی پشووەکانی نەورۆز کۆتایی بە خوێندنی ئۆنلاین دێنن و رۆژی 14ی خاکەلێوە 03/04/2022 تەواوی قوتابخانەکان دەکرێنەوە.
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی پەروەردەی ئێران، مامۆستایانی قوتابخانەکانیش دەبێ بە تەواوی پابەندی دەوامکردن بن و دەبێ پڕۆسەی خوێندن ئاسایی ببێتەوە.
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳