دیترانی کوندێکی دەگمەنی شاخدار لە گەڕەکی موکریانی مەهاباد
کوندێکی کەمتر دیتراوی شاخدار بەو باو بۆرانە لە سەر دارێکی کۆڵانەکانی موکریان دیتراوە کە هێز و توانای هەڵفڕینی کەم ببوو و وێدەچێ سۆمای چاو و بینایی کز بووبێتەوە.
تکایە شارۆمەندانێکی کوندەکەیان دیتەوە؛ ڕادەستی دایرەی ژینگەپارێزی مەهابادی بکەن تا پاش چاکتر بوونەوەی بۆ ژینگە بگەڕێندرێتەوە.
بەداخەوە لە ڕابردوودا کوند وەک باڵندەیەکی شووم و نەحس دەناسێندرا و زۆر جار دەکوژران، بۆیە ئەگەری بنبڕبوونیان لەسەرە.
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳