ئه‌م ڕستەیە ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یه، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و بیرۆکه‌یه له مێشکی مناڵەکانماندا دروست ده‌کات که پیاو ڕه‌گه‌زێکی باشتر و بەهێزتره و ژن ناته‌واو و بێهێز.
هەر ئەو جۆرە تێڕوانینە بوونەتە هۆی ئەوەی کە بۆ پیاو سوکایەتی بێت کە پێی بڵێن: وەک ژن وایت، بەڵام بۆ ژنێک جێی شانازی بێت کە وەک پیاوێک چاوی لێ بکەن!
گه‌وره‌ترین هونه‌ری کچێک ئه‌مەیه که بتوانێت وەک مرۆڤێکی تەواو، گوێ لە هەست و سۆزی ژنانەی خۆی بگرێت و پەروەردەیان بکات.
بخوێنینه‌وه و بیر بکه‌ینه‌وه و به‌ره‌و پێشکه‌وتن هه‌نگاو هه‌ڵێنین
▫️"مهاباد۳"