پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بەرەو نەخوێندەواری // داهاتووی لاوەکان و کوردستان لە مەترسی دایە
کامیار حوسێنی پوور - مەهابادسێ :
بەدرێژایی مێژوو نەخوێندەواری یەکێک لە کیشە سەرەکیەکانی دواکەوتوویی نەتەوە کان بووە . هەر بۆیەش هەموو ڕێکخراوە جیهانی کان گرینگییەکی تایبەتی بە خوێندەواری لاوەکان دەدەن
بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی وڵات ؛ ۹۰ هەزار کەس لە شاری ورمێ و ناوچەی موکریان ، ٢٩ هەزار کەس لە پارێزگای کوردستان ، ۲۵ هەزار کەس لە پارێزگای کرمانشاه و ۲۱ ههزار کەس لە پارێزگای ئیلام نەخوێندەوارن
هەروەها ناونجی " میانگین " نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی لە شاری ورمێ و ناوچەی موکریان ٧ تا ٨ ، لە پارێزگای کوردستان ، کرمانشاه و ئیلام ٩ تا ١٠ بووە کە دۆخی کارەساتبارانەی پەروەردە لەم پارێزگایانەدا نیشان دەدات .
نەخوێندەواری وەک ئاگرێک وایە کە تەڕ و وشک بەیەکەوە دەسوتێت و ئەگەر ڕێگری لێ نەکرێت زیانەکانی بە چەندین دەهەی داهاتوو قەرەبوو نابێتەوە
بنەماڵەکان دەبێت وەک مەسەلەیەکی زۆر گرینگ چاو لەم کارەساتە بکەن و وردبینانە سەبارەت بەم کیشەیە لەگەڵ منداڵەکانتان قسە بکەن و زیانەکانی نەخوێندەواریان بۆ باس بکەن
لاوەکانیش خۆیان دەبێت بۆ داهاتووی گەل و نیشتمانەکەمان تێبکۆشن و قسەی گەورە پیاوانی کورد ڕەچاو بکەن
هەر وەک مامۆستا قانع دەفەرموێت
ڕۆڵەکەم! خوێندن بخوێنە! مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتن مەرهەمە، بۆ زامی بێ سامانی کورد
کامیار حوسێنی پوور- پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ