هاوشاریان خۆشەویست و خەمخۆرانی نیشتیمان
بە درێژایی مێژوو ناوی مەهاباد و ئەو کەسایەتیانی کە لەم شار و خاکە پیرۆزە لەدایک بوونە جێگای شانازی گەلی کورد بووە . گرینگ تر لە هەموو شتێک ناوی مەهاباد و دواتر ئەو کەسانەیانەی کە بە زانست و خوێندەواری ناوی مەهابادیان سەربەرز تر کردووە .
کاتێک سەرۆک کۆماری ئێران بە فەرمی لە ناوندی دەنگ و ڕەنگی ئێران کوردی وەک زمان نە وەک زاراوە پیناسە دەکات و بە شانازییەوە دەڵێ لە مەهاباد لەدایک بووە ئەوە هیچ شتێک بیجگە لە بەرز بونەوەی ناوی کورد و مەهاباد نییە
ئێمەش وەک لاپەڕەی ئێوە دەمانەوێت نیشان بدەین لاوەکانی ئێمەش بە هەبوونی سنوورەکان
دەتوانن بە ئەم ئاستە لە سەرکەوتن بگەن و بەرەو ئاسۆی ڕوون بەفرن...
لەیادی مەکەن ناوی مەهاباد پیرۆز بووە و بە پیرۆزی دەمێنێتەوە ... سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ هەموو ئەو لاوانەی بە خوێندەواری ناوی کورد و مەهاباد بەرز دەکەنەوە
پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳ //